دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی ناوچەی مەنسووری بەغدا دەستگیر کران

هەرێم نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لە ناوچەی مەنسووری شاری بەغدا گێچەڵی سێکسییان بە کچێک کردبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

تێوەگلانی تۆمەتباران و ڕێکارە یاساییەکان
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای بڵاوبوونەوەی دیمەنێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تێیدا ژمارەیەک شۆفێر لە ناوچەی مەنسووری شاری بەغدا گێچەڵی سێکسی بە کچێک دەکەن، هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و ڕێکاری پێویست کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتوو لە ماوەیەکی کورت و خێرادا توانرا ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی سەرەکیی ڕووداوەکە دەستگیر بكرێن و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دادوەری بکرێن بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی و سزادانیان.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP