دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ڕێککەوتنی مەککە سەلماندی ئەمریکا ناتوانێت ئاسایش دابین بکات

هەرێم نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوا مۆڵەتی تۆمارکردنی چەکی هاووڵاتییان دیاری دەکات و جەختیش دەکاتەوە هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) بەبێ مۆڵەت بفڕێت، بەپێی یاسای تیرۆر مامەڵە لەگەڵ خاوەنەکەی دەکرێت.

تۆمارکردنی چەک و ڕێکارە یاساییەکان
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٦، لیوا میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مۆڵەتی تۆمارکردنی چەک لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ کۆتایی پێدێت، دوای ئەو ڕێکەوتەش سەرجەم ئەوانەی چەکی تۆمارنەکراویان بەدەستەوەیە، وەک کەسی لەیاسادەرچوو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لیوا میقداد میری ئاشکراشی کرد کە لە ئێستادا بانکی زانیاریی زیاتر لە ٦ ملیۆن پارچە چەکیان لە سراپای وڵاتدا هەیە و وەزارەتی ناوخۆ ٨٤٥ نوسینگەی بۆ تۆمارکردنی چەک لە پارێزگاکان پێکهێناوە. تاوەکو ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن پارچە چەکی هاووڵاتییان تۆمار کراوە، مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بۆ زیاتر لە ١٦٠ هەزار کەس دراوە و دستیش بەسەر ١٤٣ هەزار پارچە چەکی بێمۆڵەتدا گیراوە.

داخستنی بارەگە وەهمییەکان و ئاسایشی درۆنەکان
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد کە توانیویانە ٧١ بارەگای وەهمیی حەشدی شەعبی دابخەن.
هاوکات جەختیشی کردەوە کە هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی بفڕێنرێت، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر مامەڵە لەگەڵ فڕۆکەکە و هەڵدەرانیدا دەکرێت، سەربە هەر لایەن و پێکهاتەیەک بن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP