دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل گەیشتنی هەزاران تۆن کەرەستە و کەلوپەلی سەربازیی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل گەیشتنی هەزاران تۆن کەلوپەل و کەرەستەی سەربازیی نوێی بە کەشتییەکی بارهەڵگر ڕاگەیاند، کە مەبەست لێی بەهێزکردنی ئامادەیی و بەردەوامیی چالاکییەکانی هێزە وشکانییەکانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی 8ـی 2026، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، پرۆسەی داگرتنی کەشتییەکی گەورەی بارهەڵگریان لە بەندەری حەیفا تەواو کردووە، کە هەزاران تۆن ئامێر و کەرەستەی سەربازیی گواستووەتەوە و بڕیارە ڕادەستی سوپای ئیسرائیل (IDF) بکرێن.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری، بارە سەربازییەکە چەندین جۆر ئامێر و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بۆ هێزە وشکانییەکان لەخۆگرتووە، لەوانە شۆفڵی سەربازیی D9، ئۆتۆمبێلی هامڤی، زریپۆشی جۆری JLTV و بارهەڵگری ئۆشکۆش (Oshkosh)، لەگەڵ کۆمەڵێک کەلوپەلی دیکەی سەربازی.

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل جەختی لەوەش کردووەتەوە، گەیشتنی ئەم کەرەستە نوێیانە بە مەبەستی بەهێزکردنی ئامادەییی ئۆپراسیۆنی و بەردەوامیی تواناکانی هێزە وشکانییەکانە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە سەربازییەکانیاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP