هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەتەواوی کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی کردووە و جەختی لەوەش کردەوە، ئێران چیتر هێزێکی کاریگەر نییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی 8ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا بەتەواوی دەستی بەسەر گەرووی هورمزدا گرتووە و پێیوایە لەسەر بەردەوامبوونی ئەو دۆخە دەمێننەوە.
ڕاشیگەیاند، سەرجەم لایەنەکان بەو گەمارۆ دەریاییەی سەپاندوویانە دەڵێن "دیواری پۆڵایین" و ئێران ناتوانێت هیچ شتێک لەو بارەیەوە بکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێران ئازادیی جووڵەی نەماوە، هێزی ئاسمانی نییە، و سەربازە ماوەکانیشی مووچە وەرناگرن، لە هەمان کاتدا سوپای پاسدارانی ئێرانی بە "تێکشکاو" و هەڵاتوو وەسف کرد و باسی لەوەش کرد، سەرکردایەتیی ئەو وڵاتە لە دۆخێکی نادیاردایە.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە، ئێران پارەی لەبەردەستدا نەماوە و وڵاتەکەیان وێران بووە، هەروەها دۆخی ئابوورییەکەیان بەرەو خراپتر دەچێت و ڕێژەی هەڵئاوسانیش گەیشتووەتە 300%.
وتیشی: "ئێران تەنیا قسەیە و هیچ کرداری نییە، و چیتر هێزێکی کاریگەر نییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."