هەرێم نیوز
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە کێبڵی کارەباییان لە دوو ماڵ دزیبوو.
ئەمڕۆ هەینی، 14ـی 8ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە بنکەی پۆلیسی زەڕایەن سەبارەت بە دزینی کێبڵی کارەبایی لە دوو ماڵدا، بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا و دوای بەدواداچوونەکان، دوو تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کران.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتوو، تۆمەتبارەکان تەمەنیان ١٨ و ١٩ ساڵە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.