هەرێم نیوز
کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مووسا زیباپوور، خەڵکی شاری پیرانشار و باوکی سێ منداڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری بانە کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (۱۳ی ٨ی ۲۰۲٦)، هێزەکانی پاسەوانی سنوور جێگیر لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی مووسا زیباپوور، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم کۆڵبەرە کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ کوژراوە و تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە، مووسا زیباپوور پێشتریش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری «ماشکان»ی پیرانشار بەسەختی بریندار کرابوو.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ڕوداوێكی هاوشێوه‌دا، ٣٠ی مانگی رابردو، كۆڵبه‌رێكی كورد و خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی مادێح كرمانی، له كاتی كۆڵبه‌ریدا له سنوری باشماخ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژرا و دوای سێ ڕۆژ، ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرایه‌وه.