دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق لەلایەن هێزێکی ئەمنیی سەر بە دەستەی دەستپاکی دەستگیر کرا.

هەرێم نیوز

هێزێکی ئەمنیی سەر بە دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق بەرپرسێکی باڵا و جێبەجێکاری لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی فیدراڵ دەستگیر کرد.

بەپێی زانیارییەکان، کەسی دەستگیرکراو بریتییە لە (خالد غەزای عەتیە)، بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن.

پڕۆسەی دەستگیرکردنەکە لەسەر داوا و فەرمانی ڕاستەوخۆی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی بەڕێوە چووە.

 تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکی و وردەکاریی تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکان لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام دەستگیرکردنەکە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا دێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP