دواین هەواڵ

عێراق‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە ٢٠ درۆنی دەستکرد لە بەغدا ڕادەگەیەنێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر زیاتر لە ٢٠ درۆنی دەستکرددا گرتووە کە بە مەبەستی بازرگانیکردن ئامادە کرابوون، هەروەها چوار تۆمەتبار لەسەر ئەو کەیسە دەستگیر کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی 8ـی 2026، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە شاری بەغدا سەرکەوتوو بوون لە دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) کە لە ناوخۆدا دروست کرابوون.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو درۆنانە بە مەبەستی بازرگانیکردن پێیانەوە ئامادە کرابوون، هەروەها هێزە ئەمنییەکان توانویانە چوار تۆمەتبار کە خاوەنی درۆنەکان بوون دەستگیر بکەن و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیداریان بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP