هەرێم نیوز
موقاومەی ئیسلامیی عێراق ڕادەستکردنی چەکەکانی بە دەوڵەت بە تەواوی ڕەت کردەوە و پرسی کۆکردنەوەی چەکی بە پلانێکی ئەمریکی - ئیسرائیلی وەسف کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی 8ـی 2026، موقاومەی ئیسلامیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت ناکەن و پرسی کۆکردنەوەی چەک لە عێراقدا بە پلانێکی دەرەکی دادەنێن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، ئەو هەواڵانەی لەلایەن لایەنە فەرمییەکانەوە سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بڵاو کراونەتەوە، شانۆگەرییەکی دروستکراون و بە لێدوانی ئەوان "هیچ ڕاستییەکیان تێدا نییە".
ئەمە لەکاتێکدایە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ٣٠ی ئەیلولی بە کۆتا وادە دیاریکردووە بۆ دانانی چەک لەلایەن گروپە میلیشیاکانەوە.