هەرێم نیوز
بڕیارە سبەینێ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریا بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی 8ـی 2026، ماڵپەڕی "الحرة" لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردەوە، فایەق زێدان لە گەشتەکەیدا وەفدێکی باڵای دادوەری یاوەریی دەکەن بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک دۆسیەی هاوبەش، کە لە سەروویانەوە دۆسیەی ئەندامانی ڕێکخراوی داعشە.
سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بۆ دیمەشق دوای چەند ڕۆژێک دێت لە دیدارەکەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری ئەنقەرە.