دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

پارتی و هاوپەیمانیی عەزم لە بەغدا کۆبوونەوە و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانیان تاوتوێ کرد

هەرێم نیوز

شاندێکی سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی عەزم لە شاری بەغدا سەردانی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندیی سەرکردایەتیی پارتەکە، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی نێوانیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی 8ـی 2026، شاندێکی دەستەی سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی عەزم، لە بەغدا سەردانی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندیی سەرکردایەتیی پارتەکەوە پێشوازییان لێ کرا.

لە ڕاگەیەنراوێکی هاوپەیمانیی عەزمدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی و چەند پرسێکی نیشتمانیی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران و بیروڕا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی قۆناغی ئێستا ئاڵوگۆڕ کرا، هاوکات جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هێزە سیاسییەکان کرایەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەند دۆسیەیەکی پەیوەندیدار بە بارودۆخی گشتیی وڵات کراوە و تیشک خستراوەتە سەر گرنگیی پەنابردنە بەر گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بۆ چارەکردنی کێشەکان، بە شێوەیەک کە پاڵپشتی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بکات، سەقامگیری بەهێز بکات و خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی بگەێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP