دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی: گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سەرکردایەتیی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەیەکی عێراقی ئاشکرای کرد، دەستەی حەشدی شەعبی بەرەو قۆناغێکی نوێ لە ڕێکخستنەوەی پێکهاتەکەی هەنگاو دەنێت و گۆڕانکاریی چاوەڕوانکراو سەرکردەکانی ڕیزی یەکەمی دەستەکە دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی 8ـی 2026، ڕۆژنامەی "العالم الجدید" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، پرۆسەی ڕێکخستنەوەی حەشدی شەعبی تەنیا لە داخستنی بارەگا وەهمییەکان و کۆنترۆڵکردنی چەک ناوەستێتەوە، بەڵکو ئاراستەیەک هەیە بۆ سپاردنی سەرکردایەتیی دەستەکە بە ئەفسەرانی سوپا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئاراستەکە بریتییە لە گۆڕینی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و دانانی عەلی زەیدی، بەرپرسی فەرمانگەی ئاسایش لە حەشد لە شوێنی.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوو، هەوڵێک هەیە بۆ گۆڕینی "ئەبو فەدەک" سەرۆکی ئەرکانی دەستەکە و جێگیرکردنی "فەریق محەمەد خەنجەر" لە شوێنی، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییە پێکهاتەیییانەی کە ئێستا لە ناو حەشدی شەعبیدا جێبەجێ دەکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP