دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

زەیدی: لە دەروازە سنوورییەكان رێكاریی توند پێڕەو دەكەین

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکوومەتی عێراق سەردانی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی کرد و جەختی لەسەر گرتنەبەری ڕێکاری توند لە دژی قاچاخچێتی و گەندەڵی کردەوە.

ڕێکاری توند لە دەروازە سنوورییەکان
ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ئابی ٢٠٢٦، عەلی زەیدی، سەرۆکی حکوومەتی عێراق سەردانی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی کرد و لەگەڵ عومەر وائلی، سەرۆکی دەستەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند: "بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان بایەخی لە پێشینەمان دەبێت و لە قۆناغی داهاتوودا ڕێکاری بێ وێنە و توند دەگرینە بەر."

مەترسییەکانی قاچاخچێتی لەسەر کۆمەڵگە
سەرۆکی حکوومەتی عێراق لە درێژەی ئاخاوتنەکانیدا دووپاتی کردەوە، قاچاخچێتیی مادەی هۆشبەر، دەرمان، فێڵکردن لە ئامێرە تایبەتەکان و تەواوی شێوازەکانی دیکەی قاچاخچێتی، بە تاوانی ترسناک دەرهەق بە ئاسایش و تەندروستیی کۆمەڵگەی عێراقی ئەژمار دەکرێن و بە هیچ جۆرێک ڕێگەیان پێ نادرێت.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP