هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەست و توێژێکی دیاری فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی حکومەتی ڕاگەیاند.
کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٦، ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاوی کردەوە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، بە فەرمی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی (مانگی ٦)ی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت.
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی نوێی دامەزراو
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتوو، هاوکات لە هەمان ڕۆژدا (ڕۆژی یەکشەممە)، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لە دوای ڕێکەوتی (١ی تەممووزی ٢٠٢٤) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونی کردووەتەوە کە شایستە داراییەکانی ئەم توێژە لە فەرمانبەران و مامۆستایان بە تەواوی لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین کراوە و خەرج دەکرێت.