دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پلەی سەدان ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆ بەرز کرایەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی فەرمیی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 729 ئەفسەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەرکرد، کە بەپێی بڕیارێکی سەرۆکوەزیرانی هەرێم جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی 7ـی 2026، دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 165 لە (22ـی 7ـی 2026) و لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری بەرزکردنەوەی پلەی 729 ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆ دەرکراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی ئەو نووسراوە فەرمییەی کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە و لە لیستی پلەبەرزکردنەوەکە لە عەمید (ئومێد زرار فەتحوڵا عومەر) دەست پێ دەکات و بە ملازم (توانا سەباح محەممەد عەزیز) کۆتایی دێت. ئەم پرۆسەیەش بەپێی ماددەی 10 لە یاسای ڕاژە و خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە 18ـی ساڵی 2011 بەکار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP