دواین هەواڵ

جیهان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

واشنتن پۆست: ئەمریکا ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان دژی ئێران دەکات

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کە واشنتۆن لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدایە بۆ دەستپێکردنی بڕیارێکی سەربازیی گەورە دژی تاران، لە وەڵامی کوژرانی سەربازەکانی لە ئوردن.

گواستنەوەی هێز لە ئەوروپاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٦، ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەکاریی بەپەلە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی بەرفراوان و چڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران. ئامادەکارییەکان لە ڕێگەی پتەوکردنی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ناوچەکە و گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو و فڕۆکەی سووتەمەنیرێژ لە ئەوروپاوە بۆ بنکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدرێن.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئەمریکییەوە بڵاوی کردووەتەوە: "ئەمریکا بە شێوەیەکی کرداری ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورە و بەرفراوان دژی ئێران دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا هێزێکی زۆر قورس و بێپێشینەی سەربازی لە بەڕێوەیە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

تووڕەیی واشنتۆن دوای ڕووداوەکەی ئوردن
ئەم جووڵە سەربازییە خێرایانەی ئەمریکا پاش ئەوە هات کە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی چەندانی دیکەی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئوردن ڕاگەیاند.

ئەم ڕووداوە کاردانەوەی توندی بەرپرسانی کۆشکی سپی و بە تایبەت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە. ترەمپ بەڕوونی بەڵێنی داوە کە هەڵمەتێکی ئاسمانی و سەربازیی کەمرشکێن و بەهێز بۆ سەر ئامانجە بنەڕەتییەکانی ناو ئێرانی ئەنجام دەدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP