هەرێم نیوز
سوپای ئەمریکا بە فەرمانی سەرۆکی ئەو وڵاتە، دەستپێکردنەوەی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سینتکۆم) چاودێریی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکات و سەرجەم هاتووچۆیەکی کەشتیوانی بۆ ئێران و لەو وڵاتەشەوە بۆ دەرەوە قەدەغە دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی 7ـی 2026، سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی واشنتۆن (کە دەکاتە کاتژمێر 11ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان) گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران دەست پێ دەکەنەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ڕێکارانە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان هەردوولادا دێتە ئاراوە.
وتەبێژی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سینتکۆم) ئەو ئەرکە لە ئەستۆ دەگرێت و هەموو هاتن و چوونێکی کەشتییە بازرگانی و بارهەڵگرەکان بۆ ئێران و لە ئێرانەوە بۆ جیهان قەدەغە دەکات.