دواین هەواڵ

جیهان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

هەوڵی دیپلۆماسی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە؛ قەتەر دەیەوێت بۆ 10 ڕۆژ تەنگەی هورموز بکرێتەوە

هەرێم نیوز
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە پێشنیاری چەند وڵاتێکی نێوەندگیریان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان پێگەیشتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی 7ـی 2026، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی قەتەر بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە ڕایگەیاند، پێشنیارەکان لە ڕێگەی هەردوو وڵاتی نێوەندگیر (پاکستان و قەتەر)ـەوە گەیشتوونەتە دەستی تاران. جەختیشی کردەوە کە لە ئێستادا هیچ وردەکارییەک لەسەر ناوەڕۆکی پێشنیارەکان بڵاو ناکەنەوە.

ئەم ڕاگەیەندراوە فەرمییەی تاران دوای ئەوە دێت کە دوێنێ چەند میدیایەک پەردەیان لەسەر پڕۆژەیەکی قەتەری لادا بۆ هێنانەدیی ئاگربەستێکی ١٠ ڕۆژە لە نێوان ئێران و ئەمریکا و کردنەوەی کاتیی تەنگەی هورموز.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی قەتەریش ڕایگەیاندووە کە ئەوان پاڵپشتی لە هەموو هەوڵەکان دەکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە ئاشتییەکی بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بچەسپێنێت؛ ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دۆخەکە بەهۆی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمیی دارخوێن و هێرشە موشەکییەکانی ئێران بەرەو ئوردن و چەند بنکەیەکی دیکەی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە، بە تەواوی بەرەو تەقینەوە چووبوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP