دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

سۆمۆ: سبەی بەیانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

هەرێم نیوز

کۆمپانیای بەبەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)رایدەگەیەنێت سبەی شەممە كاتژمێر 6:00ی سەر لەبەیانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە دەسپێدەكات، دەشڵێت، "ئەوروپا بۆ جێگرەوە نەوتی ڕوسیا، پێویستی بە نەوتی هەرێم دەبێت و تاكو مانگی7ی 2026 هەناردەكردن بەردەوام دەبێت".

عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان 50 هەزار بەرمیل بۆ نێوخۆ بەکاردەهێنێت. ئاماژەی بەوەش کرد، دانوستاندنەکان لەبارەی نەوت زیاتر لە 30 مانگیان خایاند.

بە گوتەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ، کۆمپانیاکانی نەوت چاوەڕێی ئەم رێککەوتنە بوون و "ئەورووپاش بۆ جێگرەوەی نەوتی رووسیا پێویستی بەم نەوتەیە."

عەلی نزار دەڵێت، رێککەوتنەکە پیشانی دا "عێراق لە باکوورەوە بۆ باشوور یەکگرتووە." سەبارەت بە پارەی نەوتیش وتی، "پارەی نەوت دەخرێتە سەر هەژماری عێراق لە بانکی ناوەندیی ئەمریکا."

ئاماژەی بەوەشكرد، "بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمیی كوردستان گەیشتوەتە 240 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا و وەک هەنگاوی یەکەم رۆژانە 190 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت و 50 هەزاریش بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت".

بەرێوەبەری سۆمۆ باسی لەوەشكرد، دانوسانەكان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت 30 مانگی خایاند و لەگەڵ توركیا ڕێككەوتن كراوە كە هەناردەكردن تاكو مانگی 7ی 2026 بەردەوام دەبێت و تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێكیش 16 دۆلار دەبێت.

ئەوەشیخستەڕو، ئەوروپا بۆ جیگرەوەی نەوتی ڕوسیا، پێویسی بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەبێت و كۆمپانیاكانی نەوت چاوەڕوانی ئەم ڕێككەوتنە بون كە ڕێگە خۆشدەكان بۆ ژمارەیەك ڕێككەوتنی دیكە، هەروەها كۆبونەوەی دیكەیان لەبارەی غازیشەوە دەبێت. 

بەڕێوەبەری كۆمپانیا سۆمۆ ڕونیكردەوە، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كاتی نیە و خۆیان لە كۆمپانیای سۆمۆ سەرپەرشتی هێڵی گواستنەوەی عێراق بۆ توركیا دەكەن. هەروەها بەگوێرەی ستاندارەدەكان نەوت و بەرهەمەكانی لە بەندەری توركیاوە دەفرۆشرێت و داهاتەكەی دەچێتەوە ناو بودجەی گشتی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP