هەرێم نیوز
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم گرێبەست و ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان تەواوکردووە و کۆتای‌یان پێهاتووە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە، نزار شه‌تڕى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى رایگه‌یاند، ته‌واوى گرێبه‌ست و پابه‌ندبوونه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كڕیاره‌كانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ته‌واو كردووه، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له یه‌ك چوارچێوه‌ى هاوبه‌ش كار ده‌كه‌ن.
ئاماژەی بەوە دا: "نەوتی خاوی بەرهەمهاتوو لە هەرێمی کوردستان ئێستا هەناردە ناکرێت، بەڵکو لە ناوخۆی هەرێمدا بەکار دەبرێت، و ئێمە بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2025 کار دەکەین کە بڕە زیادەکانی دوای بەکارهێنانی ناوخۆیی بگۆڕدرێن بۆ هەناردە.
وتیشی،"كۆمپانیاى سۆمۆ هه‌موو گرێبه‌ست و پابه‌ندبوونه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كڕیاره‌كان به كۆتا هێنا، ئێسته ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مهاتوو له‌لایه‌ن كۆمپانیا به‌رهه‌مێنه‌كان و حكوومه‌تى هه‌رێم وه‌ربگرێت". به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى سۆمۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ئه‌وروپا، وا ده‌كات عێراق سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى بێت بۆ بازاڕه تینووه‌كه‌ى ئه‌وروپا. له كۆتاشدا ده‌ڵێ، "تا ئێسته سۆمۆ هیچ بڕێك نه‌وتى له سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم وه‌رنه‌گرتووه، پێوه‌ندیى گرێبه‌ستكردن له نێوان وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كوردستان و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كان ده‌مێنێته‌وه".