هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی بڵاوكردەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2025 بۆ 2026 تایبەت بە قوتابخانە و خوێندنگە حکومی و ناحکومییە خۆماڵییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵنامەی خوێندنی ساڵی 2025 بۆ 2026ی بڵاوكردەوە، ساڵنامەكە لە دوو وەرز پێكهاتووە، وەرزی یەكەم 13 هەفتەیە و وەرزی و 67 رۆژ خوێندن و تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت، وەرزی دووەمیش لە 19 هەفتەدا 96 رۆژ خوێندن و تاقیكردنەوەی تێدایە.
لە ساڵنامەكەدا هەموو هەفتەیەك قوتابیان پێنج رۆژ دەوام دەكەن. وەك ئەوەی بڵاوی كردووەتەوە، 21ی9ی2025، یەكەم رۆژی دەوام دەست پێ دەكات.
16ی11ی2025 لە هەفتەی نۆیە، تاقیكردنەوەی نیوەی وەرز دەست پێ دەكات و تا 23ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
لە 15 تا 24ی 12ی 2025، تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم ئەنجام دەدرێت.
25ی12ی2025 تا 1ی3ی2026، پشووی وەرزی یەكەمە.
بەگوێرەی ساڵنامەكە، 21ی 5ی 2026 كۆتا رۆژی تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان دەبێت.
