دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

تەقە لە بارەگای پارتی لە خورماتوو کرا

هەرێم نیوز

شەوی رابردوو تەقە لە بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری خورماتوو كرا، ئۆتۆمبێلێك كە سێ كەسی تێدا بووە، تەقەیان بەسەر ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئۆتۆمبێلێك كە چەند كەسێكی تێدا بووە، تەقەیان لە بارەگایەكی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە، لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە دوو لە تەقەكەرەكان گیران.

ئیسماعیل دەلۆ، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی،ڕایگەیاند،  ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیتا لاندگرۆز سێ كەسی سەرخۆشی تێدابووە و تەقەیان بەسەر ناوچەکەدا كردووە.
دەشڵێت: تەقەكەرەكان ناسراونەتەوە و تائێستا دووانیان دەستگیركراوە.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP