دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستیپێکرد

هەرێم نیوز

پرۆسەی زیادکردنی تاکەکانی خێزان و، بلۆککردن و سڕینەوەی مردووەکان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی 9ی 2025، وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی”زیادکردنی تاکەکان، بلۆککردن و سڕینەوەی مردووەکان لە عێراق دەستپێدەکات، ئەمڕۆش وەک یەکەم پارێزگا پرۆسەکە لە پارێزگای واست کارادەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەڕێگەی پرۆگرامی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی، دەتوانیت لەڕێگەی مۆبایلەکەتەوە سەرجەم ئەو زانیاریانەی داخڵ کراون دەستکاری بکرێن لەڕووی زیادکردن وو سڕینەوە و بلۆککردن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەدوای پارێزگای واست، پرۆسەکە قۆناغ بە قۆناغ لەسەرجەم پارێزگاکان کارادەبێت، بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردنی سەرجەم هاوڵاتیان بەپێی خشتەی کاتی دیاریکراو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP