دواین هەواڵ

ئابوری‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری سامانە سروشتییەکان: ھەرکاتێک ھەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکات کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

هەرێم نیوز

وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، ھەرکاتێک ھەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکات کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت و گەشبینین بە چارەسەرکردنی کێشەی نەوت لە نێوان ھەولێر و بەغدا.

کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان وتی: ڕێککەوتن کراوە کۆمپانیایەکی بەریتانی خەرجی بەرھەمھێنانی نەوت دیاری بکات و کۆمپانیاکانی نەوتیش داوایانکردووە لە بڕی پارە بەشێک لە نەوت وەک حەقدەست وەربگرن.

ڕاشیگەیاند: زۆربەی کێشەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت چارەسەر کراوە و کۆمپانیاکان داوای زامنکردنی شایستە داراییەکانیان دەکەن و لە ماوەیەکی کورتدا کێشەی دۆسیەی نەوت بە تەواوەتی چارەسەر دەکرێت.

باسی لەوەش کرد: تورکیا و عێراق لەبارەی ھەناردەکردنەوەی نەوت کێشەیان نییە و بەغدا گەرەنتی بداتە کۆمپانیاکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر ھەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.

دەشڵێت: ھەرکاتێک ھەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکات کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت و گەشبینین بە چارەسەرکردنی کێشەی نەوت لە نێوان ھەولێر و بەغدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP