هەرێم نیوز
وتەبێژی یەکەی 70ـی پێشمەرگە دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەیەک سەربازێکی کۆلێژی قەلاچوالان لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندارن.
لیوا ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە بە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"ئەوەی تەقیوەتەوە گوللە ئاڕ پی جییە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چواریش بریندارن".
وتەبێژی یەکەی 70 دەڵێت: "خوێندکارەکان لە کۆلێژی سەربازیی قەلاچوالان دەخوێنن، بەڵام تەقینەوەکە لە فەرماندەیی گشتیی بووە، چونکە لەوێ مەشقیان کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنەی تەقینەوەکە تێیدا روویداوە، بنکەی مەشقی هێزەکانی کۆماندۆیە لە فەرماندەیی گشتیی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی.
بریندارەکان رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری رووداوەکە دەکرێت.