دواین هەواڵ

عێراق‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

فوئاد حسێن: لێکتێگەیشتن لەنێوان هەرێم و بەغداد دروستبووە

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، لێكتێگەیشتنێك هەیە لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، بۆیە ئێستە چاوەڕوانی سێشەممە دەكەین و راپۆرتەكان ئامادە دەبن.

ئەمڕۆ شەممە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەواندا رایگەیاند، لەسەر داهاتی نانەوتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دروستبووە، بۆ هەناردەی نەوتیش دەبێت کۆبونەوەی سێقۆڵی لەنێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان دروست ببێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئومێدەوارن تا رۆژی سێشەممە لیژنەکانی هەردوولا بگەنە رێکەوتن بۆ ئەوەی لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند بکرێن.

وتیشی:  كێشەكە لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت لەلایەن لایەنێك نەبوو، بەڵكو كێشەكە سێ‌ قۆڵی گفتوگۆی لەسەر كرا، بۆیە هیوادارین رۆژی سێشەممە راپۆرتەكان ئامادە بن و بڕیار بدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP