دواین هەواڵ

عێراق‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ساڵی نوێوە دەرهێنانی كارتی نیشتمانیی گۆڕانكاری بەسەردا دێت

هەرێم نیوز

دەرهێنانی كارتی نیشتمانیی گۆڕانكاری بەسەردا دێت؛ دەتوانرێت منداڵ دوای لەدایكبوونی، دەستبەجێ كارتی نیشتمانی بۆ دەربهێنرێت.

مەحمەد حەدید، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و زانیاریی شارستانیی عێراق ڕایگەیاند: لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە سیستمێكی نوێ بۆ دروستكردنی كارتی نیشتمانی كاری پێدەكرێت و تیایدا بەشی وردبینی ناوەندی كارا دەكرێت، كە توانای وردبینكردنی مامەڵەی سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی هەیە و ژمارەیان 328 فەرمانگەیە، لەگەڵ 21 بەشی تۆماركردنی ناوەندی و هەشت نووسینگە لە باڵیۆزخانەی عێراق.

باسی لەوەشکرد، لە سیستمە نوێیەكەدا خزمەتگوزاری و ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان دەستبەردەكرێت، هەروەها تیایدا دەتوانرێت لە دوای لەدایكبوونی منداڵ دەستبەجێ كارتی نیشتمانی بۆ دروستبكرێت، پێچەوانەی سیستمی ئێستا، كە ناتوانرێت كارتی نیشتمانی بۆ منداڵانی خوار 12 ساڵ دەربهێنرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی حێراق ئەوەشی وتووە: بەپێی دوایین ئامار، تا رۆژی 1ی ئەیلول 46 ملیۆن و 241 هەزار و 111 هاووڵاتی كارتی نیشتمانییان بۆ دروستكراوە.

 کارتی نیشتمانی جێگرەوەی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقییە، ماوەی چەند ساڵێکە هەوڵدراوە ئەو کارتە ببێتە شوێنگرەوەی ئەو دوو پێناسەی دیکە و ببێتە هۆی ئاسانکاری زیاتر و تۆمارکردنی هەموو هاووڵاتییان لە سیتمێکی ئەلکترۆنی لەسەرتاسەری عێراق. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP