دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو مێرمنداڵ بە هوتافی ئەڵڵاهو ئەکبەر هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە سلێمانی

هەرێم نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرا دوو مێردمنداڵ تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی گەڕەکەکە کردووە و بەهۆیەوە پۆلیسێک بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەکان تەقەکەرەکان دوو مێردمنداڵ بوون و هەڵگری بیری توندڕەوین و دانیان بەوەداناوە کە کردەوەکەیان لەبەر ئەوە ئەنجامداوە کە ئەوکەسانەی لەو بنکەیە بوون بە "کافر" دەزانن.

دوو مێردمنداڵەکە به‌هوتافى الله و اكبر كه‌ چه‌كیان پێبوو هێرشیانكرده‌سه‌ر بنكه‌ى پۆلیس.

ئێستا لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون و "لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

به‌هۆى پارچه‌ى شوشه‌وه‌، یه‌كێك له‌پۆلیسه‌كانى بنكه‌كه‌ برینداره‌و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.

سەرچاوەیەکیش لە فریاکەوتنی سلێمانی برینداربوونی پۆلیسێکی پشتراست کردەوە.

تا ئێستا ڕاگەیەندراوی فەرمی لەبارەی ئەم ڕووداوەوە بڵاونەکراوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP