هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر فەرمانی بە قەزاکردنی هەردوو ناحیەی ڕزگاری لە گەرمیان و ئاڤکان لە زاخۆ کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/23 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى هه‌رێميى بۆ هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى ڕزگارى له سنوورى ئيدارەی سه‌ربه‌خۆى گه‌رميان واژۆ كرد كه هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيه‌ى ڕزگارى له‌خۆده‌گرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر له فه‌رمانێكى ديكه‌ى هه‌رێميدا، بۆ خزمه‌تكردنى زياترى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، نێچيرڤان بارزانى ئه‌مڕۆ واژۆى له‌سه‌ر هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى ئاڤكان له سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ كرد.
ئەوەش هاتووە، هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى ڕزگارى له سنوورى گه‌رميان و ناحيه‌ى ئاڤكان له سنوورى زاخۆ، هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ دانيشتووانى ئه‌و ناوچانه له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان له‌و سنوورانه ده‌بێت.