دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەو دوو کەسەی تەقەیان لە بنکەیەکی پۆلیس لە سلێمانی کرد دەستگیرکران

هەرێم نیوز

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو دوو چەکدارەی تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کرد دەستگیرکران.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٩/٢٣ لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو چەکدار هەڵدەکوتنە سەربنکەی پۆلیسی چوارچرا، دوای ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری لەگەڵ 
پاسەوانەکانی ئەو بنکەیە توانرا هەردوو چەکدارەکە دەستگیربکرێن لەلایەن هێزەکانی پۆلیس، کارمەندێکی پۆلیس لەڕووداوەکەدا برینداربوو.

دەشڵێت، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی پۆلیس دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین.

بەوتەی ئاسایش، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP