دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

کوڕێکی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم وردەکاری کوشتنی باوکی ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، ئەكبەر حاجی رۆستەم، كەسایەتیی ناوچەی گەرمیان، لە گوندی ئۆمەربل-ی سنووری قەزای كفری كوژرا. كوڕە گەورەكەی ئەكبەر حاجی ڕۆستەم، دەڵێت "لەكامێراكانی چاودێرییەوە بینیومانە، ئۆتۆمبێلەكەی باوكم دوای كوژرانی، لەلایەن بکوژەکەوە دزراوەو تائێستاش نازانین بۆ كوێ بردراوە".

یەكێك لە كوڕەكانی ئەكبەر حاجی ڕۆستەم، لەكاتی بەخاكسپاردنی تەرمی باوكی، بە میدیاكانی راگەیاندووە، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ، باوكم لە هەولێرەوە گەڕاوەتەوە بۆ كفری، چووەتە گوندەكەمان (ئۆمەربل) و چەند کاتژمێرێک مۆبایلەكەی داخرابوو، هەربۆیە بۆ سۆراغكردنی چوونە گوندەكە و لەوێ تەرمەكەیمان دۆزییەوە، هەربۆیە هۆكاری كوشتنەكەشی نادیارە.

وتیشی:" ئێمە گومانمان لە كەس نییە، چونكە كێشەی خێزانی و كۆمەڵایەتیمان لەگەڵ هیچ كەسێكدا نییە كە گومانمان لێی هەبێت باوكمانی كوشتووە".

كوڕەكەی ئەكبەر حاجی رۆستەم، داواشی لە لایەنە ئەمنییەكانی ناوچەكە كرد، بە زووترین كات بكوژی باوكیان بدۆزنەوەو دەستگیری بكەن. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP