هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، به‌تايبه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه كه له به‌رژه‌وه‌نديى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و پێشكه‌وتنيدايه" .
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتوو، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/9/22 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له محسن مه‌نده‌لاوى، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن پێكهاتبوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى گشتيى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، كار و به‌رنامه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، به‌تايبه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه كه له به‌رژه‌وه‌نديى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و پێشكه‌وتنيدايه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سايه‌تى و لايه‌نانه‌ى كرد كه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پشتيوانيى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كان و لێكگه‌يشتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ ده‌رباره‌ى پرسى شايسته داراييیه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
باسی لەوەش کردووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و باسيان له ئاماده‌كارييه‌كان كرد. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا بره‌ودانيان به پرۆسه‌ى ديموكراسى به پێويست و گرنگ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
ئەوەش هاتووە، گرنگيى كارى هاوبه‌ش و هاريكاريى نێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.