هەرێم نیوز
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆبوونەوەی گشتی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕیگەیاند: لە ئەمڕۆوە رایدەگەیەنێم فەڕەنسا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت. ئەم دانپێدانانە تاکە چارەسەرە کە رێگە بە ئیسرائیل دەدات بە ئاشتی بژی.
سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند: "کاتی هاتووە، بەهۆی پابەندیی راستەقینەی مێژوویی وڵاتەکەم بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە ئاشتیی نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان. لەبەر ئەمە، رایدەگەیێنم، ئەمڕۆ فەرەنسا دان بە دەوڵەتی فەلەستین دا دەنێت".
ماکرۆن وتی: قۆناغی داهاتوو دەبێت بۆ ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیریی غەززە بێت. وتیشی دەبێت بەڵێنی رەسەنی دوو دەوڵەت جێبەجێ بکرێت و یاساش بەسەر هێزدا زاڵ بێت.
ڕاشیگەیاند، بە پاڵپشتی هاوپەیمانەکانمان هێزەکان بۆ بەڕێوەبردنی ئاسایشی غەززە و چەکداماڵینی حەماس رادەهێنین.