دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، پاش ڕێکەوتنی سێقۆڵی نێوان هەردوو وەزارەت و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم، لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێکەوتن.

 
دەشڵێت لە ماوەی ئەم 48 کاتژمێرەدا، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پۆستی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە تۆڕی ئێکس کە نووسیبووی: گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتی جەیهان - تورکیا.

سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە: نەوتە وەرگیراوەكە لەڕێی بۆری نەوتی عیراقی -توركی هەناردە دەكرێت. ئەمەش دوای 18 ساڵ چاوەڕوانی هاتە ئاراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP