دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر ڕێککەوتنی هەرێم و بەغداد ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: پێشوازى ده‌كه‌ین له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق به‌ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى عێراق - توركیا، ڕێككه‌وتنێك كه‌ له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى #ئه‌مریكا ئاسانكارى بۆ كراوه‌ و سوودى به‌رجه‌سته‌ بۆ هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌مریكیه‌كان و عێراقیه‌كان ده‌سته‌به‌رده‌كات.

کونسوڵخانەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت: ده‌ستخۆشى له‌ هه‌وڵه‌ چاره‌نووسسازه‌كانى محمد شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى عێراق و هه‌روه‌ها سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌سرور بارزانى و به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌م ده‌رئه‌نجامه‌.

دەشڵێت: ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزكردنى هاوبه‌شى ئابوورى سوودمه‌ند له‌نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و عێراق، هانده‌ر ده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى سه‌قامگیرتر بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان له‌سه‌رانسه‌رى عێراق و بره‌وپێدانى ئاسایشى ووزه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و پته‌وكردنى سه‌روه‌رى عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP