هەرێم نیوز
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە پیت هێگسێت بانگهێشتی کۆبوونەوەی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سەربازی کردووە.
ئاماژە بەوەکراوە، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، پەیوەندی بە فەرماندە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکاوە کردووە، لەنێویاندا ژەنەڕاڵ و دەریاوانەکان، بۆ کۆبوونەوەیەکی "نائاسایی" لە پنتاگۆن.
پنتاگۆن کۆبوونەوەی سەربازیی بەپەلەی پشتڕاستکردەوە بەڵام هۆکارەکانی نەخستەڕوو.
بەگوێرەی پەیامنێری واشنتۆن پۆست، پێدەچێت ئەمریکا بەرەو شەڕ بڕوات.