دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

هاوڵاتییان لە پڕۆژەی ڕووناکی پارەیەکی کەمتر لە جارانیان بۆ دەگەڕێتەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، نیوەی هاوڵاتیانی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 27,000 دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی هەشت.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە دابەشکردنی  پسوولەی کارەبای مانگی هەشت بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی کە تیایدا هاوڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.

لە خوولی مانگی هەشتدا پسوولەی کارەبا لە شاری سلێمانی کەمترین بوون لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان.

خشتەی یەکەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاوڵاتیان و  شوێنە بازرگانییەکان بۆ مانگی هەشت لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە لە:

کوردستان
ماڵان: 27،000
بازرگانی: 79،000

هەولێر
ماڵان: 37،000
بازرگانی: 88،000

سلێمانی
ماڵان: 15،000
بازرگانی: 72،000

دهۆک
ماڵان: 38،000
بازرگانی: 67،000

خشتەی دووەم: ژمارەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان لە پرۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:

کوردستان
هاوڵاتیان: 3،770،000
شوێنە بازرگانییەکان: 120،000

هەولێر
هاوڵاتیان: 1،935،000
شوێنە بازرگانییەکان: 61،000

سلێمانی
هاوڵاتیان: 1،345،000
شوێنە بازرگانییەکان: 35،000

دهۆک
هاوڵاتیان: 351،000
شوێنە بازرگانییەکان: 20،000

هەڵەبجە
هاوڵاتیان: 139،000
شوێنە بازرگانییەکان: 4،000

تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی 4 ملیۆن هاوڵاتی  کە دەکاتە زیاتر لە  ٪50ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.

بەپێی داتاکانی پڕۆژەی ڕووناکی،  ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی. 

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024   مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە لەڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین بکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026, هەروەها جێگای باسە کە ناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP