هەرێم نیوز
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی له جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كرد و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مهريكايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كرد. هه‌ردولا كۆك بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته به زوترين كات دۆسيه‌ى دارايى و موچه و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان يه‌كلايى بكرێته‌وە.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی له جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد و وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست.
ئاماژەی بەوەشكرد، له كۆبونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ئابورى و گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى گشتيى داهاتوى عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكە، هه‌ردولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز هاريس باسى له به‌رژه‌وه‌ندى و به‌ها هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد و دوپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا پابه‌ندى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانه.
ئەوەشیخستەڕو، ده‌رباره‌ى پرسى شايسته دارايييه‌كان و موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردولا كۆك بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته به زوترين كات دۆسيه‌ى دارايى و موچه و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان يه‌كلايى بكرێته‌وه و به شێوه‌يه‌كى يه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بو.