هەرێم نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن ناوەندەکانی خوێندن بەکاردەهێنێت و دەڵێت”بە هۆی پێویستییان بە بیناى قوتابخانهكان 9 ڕۆژ پشوو دەبێت”.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەوادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچیت و سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە، لەم چوارچێوەیەشدا هەماهەنگی تەواومان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کردووە بۆ تەرخانکردن وو ڕادەستکردنی بینای ئەو قوتابخانانەی کە پرۆسەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆمسیۆن پێش هەڵبژاردن بە چەند ڕۆژیک پێویستی بە بینای قوتابخانەکانە بۆ ئامادەکاری و ڕێکخستن بەمەبەستی هەڵبژاردن، ئەم ئامادەاریانە لەڕوووی تهكنیكی و لۆجستییەوە دەبێت و ماوەی نۆ ڕۆژ دەخایەنێت.
بەپێی وتەی جومانە غەلای، لە رۆژی 5ـی تشرینی دووەم تا13ـی تشرینی دووەمی 2025، بینای خوێندنگەكان بەکاردەهێنرێت، ئەمەش وادەکات ماوەی 9 ڕۆژ پشوو بێت لە ناوەندەکانی خوێندن.
هاوکات، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووه، بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی 9 رۆژ دەرگای قوتابخانهكان دادەخرێت و پشووی ناوەندەکانی خوێندن دەبێت، كە لە 5 تــــــا 13ی 11ى 2025 دەبێت.
جێی ئاماژەیە، لە 9ـی تشرینی دووەم دەنگدانی تایبەت لە عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و دەنگدانی گشتی لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 ئەنجام دەدرێت، هاوکات دوای 24 کاتژمێر ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەنرێت و کەمتر لە هەفتەیەکئەنجامی گشتی پرۆسەکە ئاشکرا دەکرێت