هەرێم نیوز
هەرێم نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتی جەیهان - تورکیا.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەپۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیوویەتی: ئەمڕۆ گەیشتین بەرێكەوتنێكی مێژوویی. بەگوێرەی رێكەوتنەكە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لەكێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت.
دەشڵێت: نەوتە وەرگیراوەكە لەڕێی بۆری نەوتی عیراقی -توركی هەناردە دەكرێت. ئەمەش دوای 18 ساڵ چاوەڕوانی هاتە ئاراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە: ئەو هەنگاوە گرەنتی دابەشكردنێكی دادپەروەرانەی سامانی وڵات دەكات.