دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی لەبارەی لیستی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات

هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک لەلیستی مووچەکانیان نەکراوە.            

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، لە چەند پەیج و میدیایەک هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژەیان بەوەکردووە وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەبووە، یەکێک لە تێبینییەکان لەسەر مووچەی بانکە حکومییەکان بووە بۆ مانگی نیسان کە گوایە داوای دوو مووچە بۆ بانکەکان کراوە و لەناو لیستەکاندا ناوی دوو بانک لە بیر کراوە و دواتر چارەسەر کراوە .                       ئاشکراشیکرد، بە پێویستمان زانی بۆ هەموو لایەکی ڕوون بکەینەوە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و بۆ مانگی نیسان هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو تەنها داوای یەک مووچە بۆ فەرمانبەرانی بانکەکان کراوەو هیچ گۆڕانکارییەک لەلیستی مووچەکانیان نەکراوە.                            
ڕوونیشیکردەوە، تێبینی؛ هەرچەندە داواکردنی دوو مووچە بەپێی یاسا بۆ فەرمانبەری بانکەکان بۆ مانگەکانی نیسان و ئاب و کانونی یەکەم ئاساییە و ساڵانە هەر فەرمانبەرێکی بانک لە عێراق و هەرێمی کوردستان پانزە مووچە وەردەگرن کە سێ مووچەیان زێدەکییە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP