دواین هەواڵ

ئابوری‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

پڕۆسەی نوێکردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك دەستپێدەکات

هەرێم نیوز
وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا پڕۆسەی نوێکردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك لە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات.

 محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا پڕۆسەی نوێکردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك لە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکەن، دواتریش لە پارێزگاکانی دیكەی هەرێمی کوردستان. هەروەها پلان هەیە بۆ دەستپێکردنی نوێکردنەوەکە لە بەسرە و زیقار لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا.

باسی لەوەشکرد، ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی بازرگانییە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و نەهێشتنی سەرپێچی و ناوی دووبارە لە سیستمی کارتی بەشەخۆراکدا، دڵنیابوون لەوەی کە دەگاتە دەستی سودمەندە ڕاستەقینەکانی.

ڕوونیشیکردەوە، ئەم سیستمە نوێیە ئاسانکاری بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری کارتی بەشەخۆراک بۆ هاووڵاتیان دەکات، لەوانەش هەڵگرتنی بلۆککردنی بەشەخۆراك، زیادکردن و جیاكردنەوەی كەسەكان.

ئاشکراشیکرد، کە نوێكردنەوەكە “ئەپدەیت” دەیانگرێتەوە، لەماوەی دیاریکراودا بەخێرایی ڕێکارەکانیان تەواوبکەن، چونكە بەشەخۆراکەکانیان ڕادەگیرێت ئەگەر داتاکانیان نوێ نەکرێتەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP