دواین هەواڵ

ئابوری‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

فارس عیسا: هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچە دەنێردرێت

هەرێم نیوز

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیێنێت، مووچەی مانگی چوار تەنیا واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی ماوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد ڕایگەیاند، وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی نیسان تەواو بووە و هیچ کێشەیەکی نییە.

ئەوەشی خستەڕوو کە چاوەڕێی واژۆی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەکرێت کە لە گەشتی دەرەوە بووە.

فارس عیسا ڕاشیگەیاند، دەبوو لەم دوو ڕۆژەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بکرایە، بەڵام دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە و بەشێک لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد، ئەمەش وەک پابەندییەک بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کردوویەتی، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

تاوەکو ئێستا بەغدا هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستەکە نەبووە و وردبینی تەواو بوو، ئەگەری زۆرە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەغدا تەمویلی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP