هەرێم نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.
بەپێی میدیای یەکێتی ئەمڕۆ سێشەممە، 29ی 4ی 2025، لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق و لە گفتوگۆیەکى نێوان محەمەد شیاع سودانى و تەیف سامى بڕیار لەسەر خەرجکردنى مووچەى مانگى ٤ـى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان درا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دوو شەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچەی هەرێم تەواو كراوە و دەخرێتە بەردەم وەزیری دارایی بۆ پەسەند كردنی.
هەفتەی پێشوو، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، دوای وردبینی، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەند كردنی.