هەرێم نیوز
خۆشناو محەمەد
دڵسۆزی سەرکەوت بەسەر ساختەکاریدا !
پشتیوانی پاک سەرکەوت بەسەر ژاوە ژاودا !
پیشەگەری سەرکەوت بەسەر شپرزەییدا !
تەکنیک سەرکەوت بەسەر شوت لێداندا !
ڕێکخراوەیی بەسەر هاوار کردندا !
ئەم بردنەوەیە توانای ( ئیداری ) لە ٩٥٪ ی یانەکانی ئاشکراکرد !
وزە و توانستی گەنجانە سەرکەوتوو بوو ، بۆ ماوەیی و ناشەرعیانە کۆتایی هات !
ئەم بردنەوەی دهۆک خێر و شادی دەبێت بۆ تۆپی پێی عێراقی ڕەسەن .
بردنەوەی دهۆک ( شکست ) ێک بوو بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت دزی و گەندەڵی بکەن بەناوی تۆپی پێی عێراقیەوە !
بردنەوەی دهۆک لە هەموو پاڵەوانێتیەکە گەورەتر بوو ، بۆ …؟
چونکە شکست بوو بۆ گەندەڵی ئیداری و ئابڕو چونی شپرەزەیی زۆرێک لەوانەی ئیدارەی تۆپی پێ دەبەن بەڕێوە لە عێراقدا ..!
هەڵۆکانی شاخ ، توانیان دەستکەوتێکی گرنگ و گەورە بەدەست بهێنن ، ڕاهێنەر زیرەکانە مامەڵەی کرد لەگەڵ دوا یاریدا …