هەرێم نیوز
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، سیستهمی قوتابخانهكان دهگۆڕین بۆ دیجیتاڵی.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی لە سەرتاسەری هەرێمدا جێبەجێ دەکرێت، ئەویش بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی محەمەد بن راشد ئال مەکتوم.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوابیدا ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە پێش چوار ساڵ دەستی پێکردووە و ئامانجەکەی بریتییە لە گرنگیدان بە پرۆسەی خوێندن و پێشکەوتنی کەرتی پەروەردە.
ئەم سیستەمە نوێیە دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ قوتابیان و مامۆستایان، بە شێوەیەک کە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە و بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر یان ئایپاد، قوتابیان دەستیان بە سەرچاوەکانی فێربوون دەگات، هەروەها مامۆستایان بە شێوەیەکی کاریگەرتر دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ قوتابیان بپارێزن.
پسپۆڕانی بواری پەروەردە پێیانوایە کە ئەم هەنگاوە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاستی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات و هاوتەریبە لەگەڵ گۆڕانکارییە جیهانییەکانی بواری پەروەردە.