دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لە دوای هەوڵدانی بۆ کوشتنی خەسوو و خەزووری کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا

هەرێم نیوز
پیاوێک لە دوای ئەوەی هەوڵی کوشتنی خەسوو و خەزووری دا و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا. 

 بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو، پیاوێکی گەنجی خەڵکی گوندی کلینە گۆرانی داڵاهۆ لە ڕێگەی چەکەوە خەسووی خۆی بە ناوێ گوڵاب فەرامەرزی کووشتووە، دواتریش تەقەی لە خەزووری بە ناوی سیاوەش تەبارە کردووە و ناوبراو بریندار بووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، بکوژ سەرەتا خەسووی کوشتووە، دواتر خەزووری بریندار کردووە و دوای ئەوانیش خۆی کووشتووە، دواتر خەزووری بۆ نەخۆشخانەی کرماشان گواستراوەتەوە و لە ژێر چاودێری تایبەتی پزیشکی دایە.

ئاشکراشیکرد" هاوسەری بکوژەکە، پێشتر براژنی بووە و دواتر مێردەکەی کۆچی دوایی کردووە و لە هاوسەری پێشووی کوڕێکی هەیە، بەڵام لە هاوسەری ئێستای منداڵی نییە". 

ڕوونیشیکردەوە، ئەم پیاوە لەگەڵ هاوسەرەکەی کێشەی هەبووە و هاوسەرەکەی لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە ماڵی باوک و دایکی ماوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP