هەرێم نیوز
درۆنێك له سنووری ناحیه‌ی دێره‌لووكی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی به‌سه‌ر باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌دا كه‌وته خواره‌وه و دوو پێشمه‌رگه بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، درۆنێك له سنووری ناحیه‌ی دێره‌لووكی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی به‌سه‌ر باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌دا كه‌وته خواره‌وه و دوو پێشمه‌رگه به ناوه‌كانی (بیلال ئیسماعیل شه‌رڤانی و ره‌مه‌زان عابد شێخكی).
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەمە دووەم هێرشی لەو جۆرەیە کە لە ڕێی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە بکرێتە ئامانج و دوێنێش سێ پێشمەرگە لە ئامێدی برینداربوون.
دوێنێش مەسعوود تاهیر بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی رایگەیاند، سێ پێشمەرگە لە ئەنجامی هێرشێكی درۆنی بریندار بوون.
ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەو سێ پێشمەرگەیەی بریندار بوون، رەوانەی نەخۆشخانەی ئامێدی كراون.