هەرێم نیوز
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ یاسای به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه واژۆ ده‌كرێت و له 5ی 5یش به‌فه‌رمی و كرداری هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته 19ه‌مین پارێزگای عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئەمڕۆ (یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە لە کۆماری عێراقی فیدڕاڵ) لە لایەن سەرۆکایەتی کۆماری عێراق په‌سه‌ند دەکرێت، ڕۆژی دوشەممەی هەفتەی داهاتو لە (ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی) بڵاودەکرێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بە گوێرەی ماددەی چوارەمی یاساکە، لە ڕۆژی بڵاوکردنەوە لە ڕۆژنامەی فەرمیی بە پارێزگابونی هەڵەبجە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، به‌وه‌ش لە دوشەممەی 5ی 5ی 2025ه‌وه بە فیعلیی پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە 19ه‌مین پارێزگای عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 14ی 4ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ندكرد و وه‌ك 19ه‌مین پارێزگای عێراق به‌فه‌رمی ناساندی.