دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی هەولێر ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە خۆت بە “قاقێ” ناساندبوو

هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە خۆی بە ( قاقێ) ناساندبوو لەماوەی رابردوودا چەندین كردەی دزیكردنی ئەنجامدابوو .

 ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر پۆلیسی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەندین سكاڵا لە نووسینگەكانی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمار كران، دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس توانیمان ئەو تۆمەتبارە بەناوی (أ م ح) دەستگیر بكەین، كە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزینی ماتۆڕسكیل و هەروەها بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و تەقەكردن.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەكە بە نازناوی (قاقێ) خۆی ناساندبوو، كە لەكاتی دەستگیركردنیدا چەكی بێ مۆڵەتی لابوو ، ئەو چەكەشی بۆیە لابووە تا هەركاتێك لەگەڵ خاوەن ماڵ یاخود پۆلیس تووشی یەك ببن ڕووبەڕوویان ببێتەوە، بەڵام بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیر كرا و ڕادەستی یاسا كرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP